ڕۆڵی ئامراز و پێداویستییەکانی مایسترۆ لە ڕابەریکردنی ئۆرکێسترادا

ئەم توێژینەوەیە، توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شیکردنەوە و شڕۆڤە لەسەر کۆمەڵێک لەو ئامراز و پێداویستییانەی کە بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستراکان پێویستن و گرنگن دەکەن. کاری ڕابەرایەتیکردن بە گشتی پێویستی بە کۆمەڵێک پێداویستی هەیە بۆئەوەی ئەداکردنێکی زانستی و...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Authors: Kawan Ahmad Elias, Sruwd Fuad Mohamed Sarraj
Format: Article
Language:Arabic
Published: Salahaddin University-Erbil 2025-06-01
Series:Zanco Journal of Humanity Sciences
Subjects:
Online Access:https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/3145
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:ئەم توێژینەوەیە، توێژينەوەيەكى شيكارى و وەسفى يە، توێژەران لەم توێژينەوەدا بە شێوەيەكى زانستى شیکردنەوە و شڕۆڤە لەسەر کۆمەڵێک لەو ئامراز و پێداویستییانەی کە بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستراکان پێویستن و گرنگن دەکەن. کاری ڕابەرایەتیکردن بە گشتی پێویستی بە کۆمەڵێک پێداویستی هەیە بۆئەوەی ئەداکردنێکی زانستی و سەرکەوتووانە نمایش بکرێت، بۆیە ئەم پێداویستییانە لە سەردەمی ئەمڕۆماندا بۆ نمایشە موزیکییەکان وەک پێویستیەک سەیردەکرێت. لە ژێر ئەم ڕۆشناییە، توێژەران بە گرنگیان زانی ڕۆڵ و پێگەی ئەم ئامراز و پێداویستییانە بۆ ڕابەر و ڕابەرایەتیکردن لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا بۆ خوێنەرانی بواری موزیک بخەنەڕوو. ئەم بابەتە هەڵبژێردراوە کۆمەڵێک تەوەری گرنگ لەخۆ دەگرێت کە وەک ئامرازەکانی مایسترۆ دەخرێنە بەرباس، لەوانە باتۆنی مایسترۆ کە بە یەکێک لە ئامراز و چەکە کاریگەریەکانی مایسترۆ دادەنرێت بۆ ڕابەریکردنی ئۆرکێستراکان و پێرفۆرمانسی مایسترۆ لە بواری موزیکیدا. هەروەها باس لە مێژووی پێشکەوتن و سەرهەڵدانی باتۆنی مایسترۆ بەپێی سەردەمە جیاوازەکانی موزیکی و تەواوی ووردەکارییەکان دەکرێن، دواتر توێژەران باس لە تایبەتمەندی شێوازی سکۆڕە موزیکییەکانی مایسترۆ دەکەن و شیکردنەوەی بۆ دەکرێت، سەکۆی مایسترۆ یەکێکە لە باسەکانی توێژەران کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە و وەک پێداویستیەکی گرنگ بۆ مایسترۆ هەژمار دەکرێت و شیکاری تایبەتی بۆ ئەنجام دەدرێت، هەمیشە بۆ جێگیرکردنی نۆتە موزیکی و سکۆڕە موزیکییەکان پێویست بە بوونی ستاندی موزیکی هەیە، بۆ پێرفۆرمەرەکان بۆیە ستاندی مایسترۆ وەک پێوسیتی و پێداویستیەکان دادەنرێت، بەڵام بە جیاواز لەگەڵ ستاندی ئاسایی کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە کە لەم توێژینەوەیەدا لەلایەن توێژەرانەوە گشت ووردەکارییەکان دەخرێنە بەردیدی خوێنەر. یەکێکی تر لە جیاوازییەکانی مایسترۆ پۆشینی جل و بەرگە کە تەوەرێکی تری توێژینەوەکە پێکدەهێنێت و ئەم پێداویستیانەی بۆ پۆشین گرنگن لەکاتی نمایشەکاندا دەخرێنەڕوو.  
ISSN:2412-396X