ڕۆڵی کارتۆن و کاریکاتێر لە هونەری کوردیدا (کوردستانی عێراق)

یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی رەخنەیە. هونەری کاریکاتێر وەک ئامرازێکی مۆدێرنی دەربڕینی رەخنە بە شێوەی "وێنەیی"، توانیویەتی رۆڵێکی بەرچاو بگێرێت. پاشی گەشەی رۆشنبیری و دامەزرانی سیستەمی مۆدێرنی دەسەڵاتداری لە جیهاندا، چەسپانی بیرۆکەی دیمۆکراسییەت و لادانی هەژمۆنی تاکەکەسی و پ...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Author: Mohammad Saleh Rostamzadeh
Format: Article
Language:Arabic
Published: Salahaddin University-Erbil 2025-06-01
Series:Zanco Journal of Humanity Sciences
Subjects:
Online Access:https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JAHS/article/view/2540
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی گەشەی کۆمەڵایەتی رەخنەیە. هونەری کاریکاتێر وەک ئامرازێکی مۆدێرنی دەربڕینی رەخنە بە شێوەی "وێنەیی"، توانیویەتی رۆڵێکی بەرچاو بگێرێت. پاشی گەشەی رۆشنبیری و دامەزرانی سیستەمی مۆدێرنی دەسەڵاتداری لە جیهاندا، چەسپانی بیرۆکەی دیمۆکراسییەت و لادانی هەژمۆنی تاکەکەسی و پاشایەتی و هەروەها گەشەی خێرای تێکنۆلۆژیا و بە تایبەت پیشەی چاپ، دەرفەت بۆ رەخنەی راستەوخۆ پتر رەخسا؛ بەڵام ئەوەش خۆی هەر وا سانا نییە، هەندێک دەسەڵات لە ناوچە جیاوازەکان بە ناوی کۆمارییەت و دێمۆکراسیەت هەر لە سەر رێچکەی پێشووی دەسەڵاتی خانەدانی یان سەرمایەداری و نیۆلیبرالیزم، کۆمەڵگا دەچەوسێننەوە؛ کە ئەوە ئەرکی رۆژنامەگەری و هونەرمەندانی رەخنەگری ئەستەمتر کردووە، بەڵام نەوەستاوە. هەروەها بەشێکیتری ئەم هونەرە لە بەر خەمۆکی وتەنیایی مرۆڤی ئەم سەردەمە ئەرکی سەرقاڵکردنی (Entertainment) گرتۆتە ئەستۆ. توێژەر لە بەر دەوڵەمەندی ئەم ژانرە بەس ویستوویەتی تیشک بخاتە سەر پێگەی هونەری کاریکاتێر لە کوردستانی عێراق و دەیهەوێت بە خوێنەری بناسێنێت. ئەم توێژینەوەیە لە چەند بەش پێکدێت؛ بەشی یەکەم چوارچێوەی گشتی توێژینەوەکەیە واتە: پێشەکی، گرفتی توێژینەوە، گرنگیی توێژینەوە، ئامانجی توێژینەوە، ئاستەنگەکانی توێژینەوە، سنووری توێژینەوە و پێناسەی چەمکەکان . بەشی دووەەم خۆی دابەش دەبێ بەسەر دوو بەشدا: یەکەم باسی مێژووی هونەری کاریکاتێرو کارتون لە جیهان، وڵاتی عێراق و کوردستانی عێراق و هەروەها بڵاوکراوەکانی کاریکاتێر و هونەرمەندانی کاریکاتێریست لە کوردستان دەکات و لە بەشەکەیتری ئاماژەکانی چوارچێوەی تیۆری هاتووە. بەشی سێهەمی توێژینەوەکە تایبەتە بە رێکارەکانی توێژینەوە: کۆمەڵگەی توێژینەوە، نمونەی توێژینەوە و رێبازی توێژینەوە بە لە خۆ گرتنی(٤) نمونە لە (٤) هونەرمەند و دواجار ئەنجامەکان خراونەتە ڕوو و توێژەر لە کۆتاییدا پێشنیار و ڕسپاردەکانی خۆی نووسیوە.
ISSN:2412-396X