حوجرە لە ناوچەی خۆشناوەتی

خۆشناو هۆزێکی گەورە و ناودار و ناسراوی کۆمەڵگەی کوردەوارییە، بەشێکی زۆری ئەم هۆزە لە پارێزگای هەولێر، بەشێکیشی لە پارێزگای سلێمانی لە قەزای ڕانیە لە ناحیەکانی بێتواتە و سەروچاوە نیشتەجێن ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگیان هەیە، لە چەند دۆڵ پێكدێت ئەوانیش (حەوزی بێتواتە، دۆڵی بالیسان، دۆ...

Full description

Saved in:
Bibliographic Details
Main Author: Krekar Aziz
Format: Article
Language:Arabic
Published: PAK AJANS Yayıncılık 2024-12-01
Series:Nubihar Akademi
Online Access:https://dergipark.org.tr/tr/doi/10.55253/2024.nubihar.1571408
Tags: Add Tag
No Tags, Be the first to tag this record!
Description
Summary:خۆشناو هۆزێکی گەورە و ناودار و ناسراوی کۆمەڵگەی کوردەوارییە، بەشێکی زۆری ئەم هۆزە لە پارێزگای هەولێر، بەشێکیشی لە پارێزگای سلێمانی لە قەزای ڕانیە لە ناحیەکانی بێتواتە و سەروچاوە نیشتەجێن ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگیان هەیە، لە چەند دۆڵ پێكدێت ئەوانیش (حەوزی بێتواتە، دۆڵی بالیسان، دۆڵی مەلەكان، دۆڵە گۆران، دۆڵی بەرەكە، دۆڵی ماوەران، دۆڵی كۆڕێ، دۆڵی قەڵاسنج).مێژووی حوجرە و خزمەتكردنیان لە ناوچەی خۆشناوەتی بۆ سەردەمێكی دوور و درێژ ماوە تاوەكو ئێستاش بوونیان ماوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام لە ناوچەی خۆشناوەتی لە هەر گوند و ئاوەدانیەك مزگەوت بنیاتنرا، لەناو هەر مزگەوتێكیش حوجرەیەك بوونی هەبوو، لەو حوجرانە زانستە شەرعی و عەقلیەكان دەخوێندران، ئەم حوجرانە ڕۆڵێكی دیار و بەرچاویان لە پێگەیاندنی هەزاران زانا لە ناوچەكە هەبوو، دواتر ئەم زانایانە لەناوچەكانی كوردستان و عێراق بڵاوبوونەوە، توانیان ڕۆڵێكی باش بۆ بڵاوكردنەوەی زانست و زانیاری بگێڕن.ئەوەشمان لە یاد نەچێت خەڵكی كوردستان لە ڕووی ماددی و مرۆیی هەمیشە هاوكاری مزگەوت و حوجرەكان بوون پێداویستی و كەموكوڕیەكانیان پڕكردۆتەوە، بۆیە ئەم حوجرانە ببوونە مایەی پاراستن و بڵاوكردنەوەی زانست و زانیاری، تەنانەت لە زۆربەی گوندەكان تاوەكو ئێستا زەوی و باخچەی وەقفكراو لە گوند و شارەكان ماون داهاتەكەیان بۆ خزمەتكردنی حوجرەو فەقێیەكان خەرج دەكرێت.
ISSN:2147-883X